بانگهێشتنامەیەک لە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاوە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بانگهێشتنامەیەک لە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاوە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرا

بانگهێشتنامەیەک لە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاوە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لەزاری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاوە بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەردانیکردنی رۆما کرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بانگهێشتنامەیەک لە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاوە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرا
0

لایک

ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە 4ـی6ـی 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق پێشوازیی لە مارينا سێرێنى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا و شاندێكى ياوه‌رى كرد و لەکۆبوونەوەیەکدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێم، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم هاتووە، “سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان به‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاليا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئيتاليا له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌رى دژى تيرۆردا دووپات كرده‌وه‌”.

شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسى و ئابوورى له‌ عيراق و پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى لايه‌نه‌ عيراقييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتنێك كه‌ پرۆسه‌ى سياسيى وڵات له‌ بنبه‌ست و چه‌قبه‌ستوويى ڕزگار بكات و حكوومه‌تێك بهێنێته‌ ئاراوه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ى خواسته‌كانى گه‌ل و پێهكاته‌كانى عيراق بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “خاتوو سێرێنى بانگهێشتى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتالياى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه‌ تا سه‌ردانى ڕۆما بكات و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕيزى پێشه‌وه‌ى بايه‌خ و پرۆگرامى گه‌شه‌پێدان و هاريكاريى ئيتاليادان و وڵاته‌كه‌ى به‌ گرنگييه‌وه‌ له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت”.

هەروەها له‌ كۆوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ باڵيۆزى ئيتاليا له‌ به‌غداد و كونسوليان له‌ هه‌ولێر(ئەربیل) ئاماده‌ بوون، ئاماده‌يى و چالاكييه‌كانى ئيتاليا له‌ بوارى كولتوورى و شوێنه‌وارناسيدا له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستانی عێراق، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش خرانه‌ به‌ر باس.