بانکەکانی سلێمانی پارەیان تیادا نەماوە و بەهۆیەوە دابەشکردنی مووچە وەستاوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بانکەکانی سلێمانی پارەیان تیادا نەماوە و بەهۆیەوە دابەشکردنی مووچە وەستاوە

بانکەکانی سلێمانی پارەیان تیادا نەماوە و بەهۆیەوە دابەشکردنی مووچە وەستاوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بانکەکانی سلێمانی پارەیان تیادا نەماوە و بەهۆیەوە دابەشکردنی مووچە وەستاوە
0

لایک

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ، بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان و کارەبا دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لەبانکەکان دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو سێ وەزارەتە لە سلێمانی راگیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-04-2022، بڕیاربوو مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان و کارەبا دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەکی مووچەی فەرمانبەران ئاڕاستەی بانکەکان کراوە، بەڵام کاتێک کە فەرمانبەران چوون بۆ بانک پێیان وتراوە پارە لە بانکدا نییە.

جێی باسە، پرسی نەمانی پارە لە بانکەکان ئەرکی بانکی ناوەندیی هەرێمە و پێویست دەکات بەهاوکاری وەزارەتی دارایی کێشەکە چارەسەر بکەن، ئەویش لەرێگەی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ یان رەوانەکردنی بڕە پارەیەکی تەواوکاری بۆ مووچەی فەرمانبەران لە هەولێر(ئەربیل)ـەوە.

ماوەی چەندین مانگە دابەشکردنی مووچە بەهۆی کێشەی کۆکردنەوەی داهات لە سنووری پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، بەرپرسانی وەزارەتی داراییش باس لەوەدەکەن پێویستە بەشێکی تەمویلی مووچە لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی خەرج بکرێت و ئەو داهاتەش ناگەڕێتەوە بۆ بانکەکان.