بانکی ئیقلیمی بازرگانی (RT) رایگەیاند، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە سەرجەم خاڵەکانی لقی هەولێر(ئەربیل)ی بانکەکە لە رۆژی سێشەممەوە رادەگیرێت، هۆکاری راگرتنەکە بە بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق بووە، کە بانکەکە ناردنی پارەی بۆ پێدان بە گەشتیاران راگرتووە.
بانکی ئیقلیمی بازرگانی (RT) لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە خاڵەکانی بانک رایگەیاند، “دانانی دیناری عێراقی بەمەبەستی کڕینی دۆلار لە لقی هەولێر لە هەموو خاڵەکانی بانک رادەگیرێت”.
رۆژی دووشەممە 13ـی شوباتی 2023 بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا لە فڕۆکەخانە هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بفرۆشرێت، هەر گەشتیارێکیش بتوانێت تاکو 7000 هەزار دۆلار بکڕێت. بەشێکی گەشتیاران تەنیا بۆ کڕینی 7000 دۆلارەکە بە بەهای 132 هەزار، دەیانەوێ گەشت بکەن.