بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار روبەڕوی فشارێکی کاتی بووەتەوە و هۆکارەکەشی ناوخۆیی و دەرەکییە.
بانكی ناوه‌ندی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبوویەه‌وە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له كاردانه‌وه و كاریگه‌ریه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له بازاڕه ناوخۆییه‌كان و ئه‌و فشاره كاتیانه كرا كه به‌های دراوی بیانی دروستیكردووه كه له ئه‌نجامی هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌وه دروستبووه، به له‌به‌رچاوگرتنی په‌سه‌ندكردنی میكانیزمه‌كان بۆ پاراستنی كه‌رتی بانكی و كڕیاران و سیستمی دارایی، له كاتێكدا سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی بازرگانی ده‌ره‌كی (بۆ مه‌به‌ستی كرێدیت یان گواستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی) به ته‌واوی به نرخی فه‌رمی هه‌زار و 465 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك وه‌رده‌گیرێت، بۆ حه‌واڵه‌كردنیش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك هه‌زار و 470 دینار وه‌رده‌گیرێت.
بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “بۆیه داوا له بازرگانان ده‌كه‌ین ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی بانكه‌كاندا بكه‌ن و په‌نا بۆ نێوه‌ندكار و كه‌سانی قۆرخكار نه‌به‌ن بۆئه‌وه‌ی خه‌رجی ناڕه‌وایان پێنده‌ن و خۆیان راسته‌وخۆ دۆلار له بانكه‌كان وه‌ربگرن”.
بانكی ناوه‌ندی باسی له‌وه‌شكردووه، “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بڕیارنامه‌ی ژماره (351)ی ساڵی 2022 سه‌باره‌ت به نه‌دانی ره‌سمی گومرگی و بڕی باج پێشوه‌خته جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری زیاده‌یه له‌سه‌ر دۆلار، هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی پێدانی دۆلار به بازرگانانیش ئاسان ده‌كرێن به‌لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی وه‌رگرتنی دۆلار سنوردار ده‌كه‌ن”.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “داوا له بانكه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسیارێتی خۆیان له ئاسانكاری و خێراكردنی ڕێكاره‌كان بۆ كڕیاره‌كانیان له ئه‌ستۆ بگرن بۆ دڵنیابوون له ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به دراو به باشترین شێوازی بانكی و به كه‌مترین رێكار و به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه یاساییه دامه‌زراوه‌كان”.