بانكی ناوەندی بڕیاریدا ژمارەی فرۆشگاكانی بانكیی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ 20 بانک زیادبكات.
بانکی ناوەندی رایگەیاندووە، بڕیاردرا ژمارەی فرۆشگاكانی بانكی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی لە 10 بانكەوە بۆ 20 بانک زیادبكرێت.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، بانكی ناوەندی بڕیاریدا ئەو بڕە پارەیەی هەفتانە بۆ ئەو بانكانە تەرخاندەكرێت زیادبكات بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی ئەو كەسانە پڕبكاتەوە كە كڕینی دراوی بیانی دەیانگرێتەوە، ئەمەش بەگوێرەی ئەو رێنمای و كۆنترۆڵانەی كە بانكەكە دەریانكردووە.