بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ چوار بانک رادەگڕێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ چوار بانک رادەگڕێت

بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ چوار بانک رادەگڕێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ چوار بانک رادەگڕێت
0

لایک

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ چوار بانک رابگرێت، دوای ئەوەی بڕیاردرا وردبینی بۆ کارەکانی ئەو چوار بانکە بکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا مامەڵەکردن بە دینار لەگەڵ ئەو بانکانە بەردەوامی دەبێت.

بانکی ناوەندی عێراق لە بڕیارێکدا کە رۆژی 06ـی تشرینی دووەمی 2022 بڵاویکردووەتەوە و ئاراستەی سەرجەم بانکە مۆڵەت پێدراوە و دامەزراوە داراییەکانی کردووە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بانکانەی بڕیاردراوە بە راگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵیاندا بریتین لە:

1- بانکی ئەلئەنساری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پشتیوانی دارایی.
2- بانکی ئەلقابض-ی ئیسلامی بۆ پشتیوانی دارایی و وەبەرهێنان.
3- بانکی ئاسیا عێراقی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پشتیوانی دارایی.
4- بانکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراقی بۆ وەبەرهێنان.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە لەئێستادا پرۆسەی وردبینی بۆ کارەکانی ئەو چوار بانکە دەکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکرێت، بەگوێرەی بڕیارەکەش ئەو بانکانە لە مامەڵەکردنیان بە دینار دەتوانن بەردەوام بن.