بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ لەبارەی باج و پێناسە گومرگییەکان دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ لەبارەی باج و پێناسە گومرگییەکان دەردەکات

بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ لەبارەی باج و پێناسە گومرگییەکان دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێ لەبارەی باج و پێناسە گومرگییەکان دەردەکات
0

لایک

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێی بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم پێناسە گومرگییەکان و باجەکان بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، کارکردن بە بڕگەی یەکی ماددەی سێ تایبەت بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە یاسای بودجەی 2021 هەڵدەوشێتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، “کارکردن بە بڕگەی یەکی ماددەی سێ تایبەت بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە یاسای بودجەی 2021 هەڵدەوشێتەوە و داتای پەیوەست بە هاوبەشانی سەکۆی ئەلیکترۆنی بە فەرمانگەکانی گومرگ و باج نادرێت”.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بانکی ناوەندی عێراقدا ئەوەش هاتووه‌، دەستەی گشتی باج و دەستەی گشتی گومرگ رۆڵی بنەڕەتی خۆیان دەبینن، بەپێی یاسا و رێنماییەكانیان بۆ رێكخستنی كارەكانیان، بۆ كۆكردنەوەی ئەو كرێیەی كە عێراق لە دەروازە سنوورییەكان وەریگرتووە.