بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوە لەبارەی نرخی دۆلار دەدات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوە لەبارەی نرخی دۆلار دەدات

بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوە لەبارەی نرخی دۆلار دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوە لەبارەی نرخی دۆلار دەدات
0

لایک

بانکی ناوەندی عێراق پێشبینی دەکات یەدەگی دراوە بیانیەکانی بگاتە 90 ملیار دۆلار و جەختی لەوەشکردەوە لە ئێستادا ناتوانن نرخی دۆلاری ئەمەریکی دەستکاری بکەن.

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی دراوە بیانیەکان زیاتر لە (70) ملیار دۆلارە و پشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە (90) ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ناتوانن نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بگۆڕن و هیچ بیانویەک نییە بۆ گۆڕانکاری کردن و دەستکاری کردنی نرخی دۆلار.

خەڵەف دەشڵێت، دابەزاندنی نرخی دۆلار پەیوەندی بە بازاڕەوە هەیە و ئەگەر دایبەزێنین ئابووری وڵات دوچاری داڕمان دەبێت و ئەو بابەتە پەیوەستە بە سیاسیەتی نەختینەی وڵات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی (2020) بە بڕیاری بانکی ناوەندنی حکومەتی عێراق نرخی هەر (100) دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ (145) هەزار دیناری عێراقی بەرزکردەوە.