پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی دەنگۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، لە راپۆرتێکدا وەڵامی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە، نیازی دابەزاندنی بەهای دۆلاریان هەبێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “چەند رۆژێک لەمەوبەر وەک لێژنەی دارایی پەرلەمان، پرسیارمان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، سەبارەت بە دەنگۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، لە وەڵامدا جەختدەکاتەوە کە بە نیاز نییە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاردا بکات”.
ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، لە وەڵامی بانکی ناوەندیدا چەند هۆکارێک خراونەتەڕوو بریتین لە:.
ئەمە لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020 بەهای دیناری بەرامبەر دۆلار دابەزاند، کە هەر دۆلارێک بە 1450 دینار لە وەزارەتی دارایی دەکرێت و بە 1460 دینار بە بانکەکانی دەفرۆشێتەوە و بۆ هاووڵاتییان بە 1470 دینار بەردەست دەبێت.