بانکی ناوەندی عێراقی: دراوی 20 هەزار دیناری چاپ دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی ناوەندی عێراقی: دراوی 20 هەزار دیناری چاپ دەکرێت

بانکی ناوەندی عێراقی: دراوی 20 هەزار دیناری چاپ دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بانکی ناوەندی عێراقی: دراوی 20 هەزار دیناری چاپ دەکرێت
0

لایک

مسته‌فا غالب، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ ده‌ركردنی دراوێكی نوێی عێراقی به‌بڕی 20 هه‌زار دینار.

مسته‌فا غالب له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی رافیده‌ین بۆ دیالۆگ رایگه‌یاند، لابردنی سفره‌كان له‌ دراوی عێراقی پڕۆژه‌یه‌كی پێشووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ و پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ و به‌ ده‌ركردنی هه‌یه‌، به‌جۆرێک ده‌بێت كه‌شێک بۆ قبووڵكردنی ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ دابین بكرێت”.

پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکرد، “بانكی ناوه‌ندی له‌ چوارچێوه‌ی زنجیره‌ی دراوه‌كاندا، كار بۆ ته‌واوكردنی پۆلێكی نوێ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ بڕی 20 هه‌زار دینارە، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیدا رێژه‌ی سوودی ئه‌و قه‌رزانه‌مان كه‌مكردووەته‌وه‌ كه‌ بۆ دابینكردنی دارایی پرۆژه‌كان ده‌درێت”.

وتیشی، “كارمان كردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌، هه‌روه‌ها ده‌رچوونی عێراق له‌ لیستی وڵاتانی مه‌ترسیدار له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی ده‌به‌خشێت به‌ جموجۆڵی ئابووری و كه‌رتی دارایی و بانكی”.

تایبەت بە کەمکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، ناوبراو رایگەیاند، “هیچ نیازێک نییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ یان گۆڕینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی”.