بانکى ناوەندى عێراق رایگهیاند، بڕیاریداوە شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە گەشتیاران فراوان بكات و لهو چوارچێوهیهدا شوێنی خستنەڕووى دۆلار لە فڕۆکەخانەکان زیاد دهکات، کە فڕۆکەخانەکانى ههرێمیش دهگرێتهوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکى ناوەندى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند، “بڕیاردرا بانکە حکومییەکانی وهک رافیدەین، رەشید و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) فراوان بکرێن لەرێگەی شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی (بەغداد – بەسرە – نەجەف – هەولێر – سلێمانی)”.
هەروەها بانکەکە ڕێنمایی کردوە کە “وەرگرتنی داواکارییەکان لە بەیانیان و ئێواراندا دهبێت، بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران لەخۆبگرێت”.
له راگهیهندراوهكهدا باس لەوەش کراوە، “فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە لە رێگەی دەروازە سنوورییە وشکانییەکانەوە دهچنه دهرهوه، دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن کە پێکدێن کە (ڤیزا یان مۆڵەتی دەرچوونی ئۆتۆمبێل)”.