بانکی ناوەندی سەبارەت بە دۆلار نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتەکان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی ناوەندی سەبارەت بە دۆلار نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتەکان دەکات

بانکی ناوەندی سەبارەت بە دۆلار نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتەکان دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بانکی ناوەندی سەبارەت بە دۆلار نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتەکان دەکات
0

لایک

سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار و حه‌واڵه‌كردنی ده‌ره‌كی، بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ گشتاندنێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه‌ رایگه‌یاند، دوای به‌كارخستنی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی بۆ حه‌واڵه‌كردنی ده‌ره‌كی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری وه‌زاره‌ته‌كان له‌ دابینكردنی دارایی بۆ مامه‌ڵه‌ و گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ دراوی بیانی و به‌ نرخی فه‌رمی.

داواشی له‌ وه‌زاره‌ته‌كان كردووە، داواكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و بانكانه‌ بنێرن، كه‌ هه‌ژماریان لێ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی رێككاره‌ به‌ركاره‌كان كاریان له‌سه‌ربكرێت.