بانكی ناوه‌ندی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌ختینه‌ی دۆلار بڵاوكرده‌وه و تیایدا دەڵێت، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگری نه‌كراوه له فرۆشتنی نه‌ختینه‌ی دۆلار به هاووڵاتیان”.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا رەتیکردەوە رێگری لە فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی بە هاووڵاتیان کردبێت یان سنوورداری كردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دڵنیایی دەدات لەوەی کە پێویستی هاووڵاتی بە دۆلار دابین دەکرێت و رێگری دەکات لە فرۆشتنی دۆلار ته‌نها به كه‌سانی دیاریكراو، به‌ڵكو فرۆشتنی دۆلار بۆ هه‌مووان ده‌بێت. و دەشڵێت، “ئەم رێکارە دەرفەتێکە بۆ هاووڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بۆ مەبەستی شەرعی بەبێ سنووردارکردن”.
بانکی ناوەندی عێراق داوای لە هەموو میدیاکان و رای گشتی کردووه، پشت بە راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە چالاکی و رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ بەهای دراوی عێراقی دووبارە دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 164.500 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.