بانكی ناوه‌ندی عێراق فرۆشی دۆلاری زیادكرد و ئه‌مڕۆ زیاتر له 219 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه، به‌وه‌ش به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و له ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار دینار.
ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق 219 ملیۆن و 978 هه‌زار دۆلاری فرۆشتووه، كه 169 ملیۆن دۆلاری بۆ حه‌واڵه و 50 ملیۆن و 50 هه‌زار دۆلاریش بۆ بازاڕه‌كان بووە.
جێی باسە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی فرۆشی دۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكرد، به‌خێرایی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زی و له ئێستادا 100 دۆلار به 156 هه‌زار دیناری عێراقی مامەڵەی پێودەکرێت.