هه‌ردوو بانكی رافده‌ین و ره‌شید رایانگه‌یاند، له رۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی دۆلار به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی و بۆ هه‌ر 100 دۆلار بڕی 146 هه‌زار و 500 دینار وه‌رده‌گرن.
بانكی رافده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق، سه‌باره‌ت به فرۆشتنی دۆلار، له رۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی دراوی بیانی و به‌تایبه‌ت دۆلار ده‌كه‌ن، ئه‌و دراوه‌ش ده‌فرۆشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نیازی گه‌شتكردنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش ده‌توانێت بڕی 10 هه‌زار دۆلار بكڕێت، به‌مه‌رجێک كڕیار ده‌بێت ماسته‌ركارتی بانكی رافده‌ینی هه‌بێت.
ئەوەش هاتووە، فرۆشتنی دۆلار به‌هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت، واته بۆ هه‌ر 100 دۆلار بڕی 146 هه‌زار و 500 دینار وه‌رده‌گیرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بانكی ره‌شید له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق، له ئه‌مڕۆوه رێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلاریان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار ده‌ستپێكردووه، هه‌ر هاووڵاتیه‌ک ده‌توانێت بڕی 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ربگرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزبووەته‌وه و 100 دۆلار به زیاتر له 151 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، لە کاتێکدا ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 152 هەزارو 800 دینار.