ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی رافیدەین دەستپێکردنی پێدانی پێشینەی 25 ملیۆن دیناری خانەنشینانی راگەیاند.
بانکی رافیدەین لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاردراوه پێشینه‌ی 5 تاکو 25 ملیۆن دیناری بدرێت به خانه‌نشینان، به‌ڕێژه‌ی 5%ـیش سوی ده‌چێته‌سه‌ر، ماوه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه‌یه‌ش به بانک پێنج ساڵه به‌مه‌رجێک پێدانی قیستی مانگانه 50%ی مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه تێنه‌په‌ڕێنێت.
ئەوەش هاتووە، پێدانی پێشینه به خانه‌نشینان پێویستی به كه‌فاله‌ت هه‌یه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی شارستانیه‌وه كه كارتی بانكی هه‌بێت و ته‌مه‌نیشی له ته‌مه‌نی خانه‌نشینه‌كه زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته به‌ڵێننامه‌ی دادنووسیش له‌باره‌ی مه‌رج و شێوازه‌كانی بوون به‌كه‌فیل بڵاوبكاته‌وه.