بانکی رافیدەین ئەمڕۆ پێنجشەممە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لقی بانکەکەیان لەناو فڕۆکەخانەی بەغداد بەدرێژایی هەفتە کراوەیە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کە بەمەبەستی کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی سەردانیان دەکەن، تەنانەت لە رۆژانی پشووشدا لقی بانکەکەیان بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.
ئەوەش هاتووە، پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی پاڵپشتیکراوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەردەوامە و لە بانکەکەیان 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە گەشتیاران.
مەرجەکانی سودمەندبوون لە بڕیارەکە:
1- هەبوونی پاسپۆرت
2-هەبوونی تیکت
3- تەواوکردنی بۆردینگ
4- گه‌شتیار پێویستە سه‌رووی 18 ساڵ بێت
5- هه‌ر گه‌شتیارێک بۆی هه‌یه ته‌نیا یه‌كجار له مانگێک دا سوود له‌م بڕیاره وه‌ربگرێت.
بەگوێرەی رێنماییەکان، گه‌شتیار له كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌م وڵاتانه سوودمه‌ند نابێت له‌م بڕیاره بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی کە بریتین لە وڵاتانی (ئێران، سووریا، لوبنان و كۆریای باكوور).