بانکی رافیدەین: بەمزوانە کێشە تەکنیکییەکانی وەرگرتنی قەرز چارەسەر دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانکی رافیدەین: بەمزوانە کێشە تەکنیکییەکانی وەرگرتنی قەرز چارەسەر دەکەین

بانکی رافیدەین: بەمزوانە کێشە تەکنیکییەکانی وەرگرتنی قەرز چارەسەر دەکەین

رێژەی سوو لەسەر پێشینه‌ و قه‌رزه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بانکی رافیدەین: بەمزوانە کێشە تەکنیکییەکانی وەرگرتنی قەرز چارەسەر دەکەین
0

لایک

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئێستادا بانكه‌كیان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه‌ته‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ به‌ ناچاری پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتنی قه‌رزیان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی راگرتووه‌، به‌ڵام به‌مزوانه‌ سیستمه‌كه‌ ده‌خرێـته‌وه‌ كار و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و خانه‌نشینانیش ده‌توانن له‌ پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كان سودمه‌ندبن و به‌پێی پێویستیه‌كانیان قه‌رز وه‌ربگرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئاسانكاریی كراوه‌ دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ته‌كنیكیه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌موو داواكارییه‌كانی قه‌رزدان به‌پێی رێنمایی و كۆنتڕۆڵ و چوارچێوه‌ی یاسایی و ئیداری جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌روه‌ها بانكه‌كه‌ به‌نیازه‌ رێكاره‌كانی پێدانی پێشینه‌ و قه‌رز به‌ گشتی ئاسان بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێک له‌و رووه‌وه‌ سود وه‌ربگرێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ئێستادا بانکەکە رێژه‌ی سووی له‌سه‌ر پێشینه‌ و قه‌رزه‌كان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.