بانكی ناوه‌ندی: هیچ پلانێكمان نیه‌ له‌داهاتوودا گۆڕانكاری له‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار بكه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • بانكی ناوه‌ندی: هیچ پلانێكمان نیه‌ له‌داهاتوودا گۆڕانكاری له‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار بكه‌ین

بانكی ناوه‌ندی: هیچ پلانێكمان نیه‌ له‌داهاتوودا گۆڕانكاری له‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار بكه‌ین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بانكی ناوه‌ندی: هیچ پلانێكمان نیه‌ له‌داهاتوودا گۆڕانكاری له‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار بكه‌ین
0

لایک

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق ھیچ ھۆکارێک نابینێت بۆ گۆڕینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار و ھیچ پلانێکی داھاتووی نییە بۆ ئەوەی لە سێ بۆ پێنج ساڵی داھاتوودا ئەو کارە بکات.

ئاژانسی ھەواڵی عێراق لەسەر زاری جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق ھیچ ھۆکارێک نابینێت بۆ دابەزاندنی بەھای دۆلار و دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە دینار و پلانیشی نییە لە سێ بۆ پێنج ساڵی داھاتوودا ئەو کارە بکات.
مانگی 4ی ئامساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ سێیەم جار لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە و داوایەکی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار رەتکردەوە و کەیسەکەی داخست.
ھەروەھا سکاڵاکان کە لە دژی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمارکرابوون رەتکرانەوە و دادگاکە دۆسیەکەی داخست.