سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای دایه‌وه و رایگه‌یاند، له‌ئێستا و داهاتوویه‌كی نزیک و دووریشدا، هیچ نیازێک نیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی به “بغداد الیوم” راگه‌یاندوه، بانكی ناوه‌ندی له‌ئێستا و داهاتویه‌كی نزیک و دووریشدا هیچ نیازێكی نیه بۆ گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، هه‌ر ده‌ستكارییه‌كیش له‌م نرخه‌دا لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ئابووری عێراق.
وتیشی، “بانكی ناوه‌ندی به بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ک نرخی ئێستای دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌م بابه‌ته یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه، و حكومه‌تی نوێش له‌و بڕیاره ئاگاداره به‌پێی دیدگایه‌كی ئابووری كه پاڵپشتی ئابووری عێراق ده‌كات بۆ ئێستا و بۆ داهاتووش”.
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشنیازیكرد، به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 13 هه‌زار و 750 دینار كه‌مبكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت كاریگه‌ری به‌رزی به‌های دۆلار له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌مبكرێته‌وه.