بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌ڵوێستی كۆتایی خۆی له‌باره‌ی پرسی نرخی دۆلاره‌وه ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پلانی ده‌ستكاریكردنی نرخی دۆلاریان نییه و بۆ چه‌ند ساڵی داهاتووش، نرخی دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه.
مسته‌فا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستكاری به‌های دۆلار ناكه‌ن و پلانیان نییه بۆ ساڵانی داهاتووش نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی گۆڕانکاری پێ بکەن، نرخەکە به‌شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەم وتانەی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، له وتارێكدا له‌میانی كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان عێراق و به‌ریتانیا له دوبه‌ی ئاماژەی پێدا و رایگەیاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستكاری به‌های ئێستای دراو ناكه‌ین و له چه‌ند ساڵی داهاتووشدا، به‌های دۆلار وه‌كو ئێستا ده‌مێنێته‌وه.