بانكی ناوه‌ندی عێراق: سیاسه‌تێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێبه‌جێده‌كه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بانكی ناوه‌ندی عێراق: سیاسه‌تێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێبه‌جێده‌كه‌ین

بانكی ناوه‌ندی عێراق: سیاسه‌تێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێبه‌جێده‌كه‌ین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بانكی ناوه‌ندی عێراق: سیاسه‌تێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێبه‌جێده‌كه‌ین
0

لایک

عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سیاسه‌تێكی نوێ و میكانیزمێكی جددی بۆ ده‌رچون له‌ “بنبه‌ست”ی به‌رزی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ده‌گرنه‌به‌ر.

كوتله‌ی ئیشراقه‌ی كانون له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌وه‌كاله‌ت كۆبوونه‌ته‌وه‌، بۆ تاوتوێكردنی هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابوری هاووڵاتیان هه‌ییه‌ و بۆته‌ هۆی دروستكردنی بارگرانی و زیادبوونی نرخی كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌تایی له‌ بازاڕی ناوخۆدا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌ پێویستی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی كاریگه‌ر كردوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و قاچاخی دراو، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی پێویست و كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌ختی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی نوێ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و په‌ره‌پێدانی میكانیزمی جددی بۆ ده‌رچون له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی ئێستای وڵات كردۆته‌وه‌.