بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری دا، ره‌سمی گومرگ و بڕی باجی پێشوه‌خته وه‌رنه‌گرێت، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دۆلار.
بانكی ناوه‌ندی له بڕیارێكدا، رایگه‌یاندووه، به پشتبه‌ستن بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 351ی ساڵی 2022، كه تێیدا ده‌سته‌به‌ری كارنه‌كردن به پێدانی ره‌سمی گومرگی و بڕی باجی پێشوه‌خته هه‌یه، بڕیار درا، ئه‌و باج و ره‌سمانه له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه وه‌رنه‌گیرێت، كه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن.
له 19ی ئه‌م مانگه‌دا، بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی بازاری دراوی بیانی سه‌قامگیری به خۆوه ببینێت.
ئه‌م بڕیارانه، وه‌ك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی پێكردوه، پێكهاتبوو له رێگه‌دان به بانكه‌كان بۆ به‌شداریكردن له كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی، ئاسانكاری بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی كه‌رتی تایبه‌ت له رێگه‌ی بانكه عێراقییه‌كان و دابینكردنی خواستی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له رێگه‌ی به‌هێزكردنی باڵانسی بانكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان به دراوی دیكه جگه له دۆلاری ئه‌مریكی (یوان چینی، یۆرۆ، درهه‌می ئیماراتی، دیناری ئوردنی، هه‌روه‌ها ده‌رگای فرۆشتنی دراوی بیانی له بانكه حكومییه‌كاندا به‌ڕووی هاووڵاتیان كراوه ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ (چاره‌سه‌ركردن، حه‌ج عومره، خوێندن و هتد)”.
بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیشیكرده‌وه، “بڕیاردراوه كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار بۆ سودمه‌ند (خاوه‌نی كارت) كه به‌كاریده‌هێنێت له‌كاتی گه‌شتكردن یان پاره‌دانی كڕینه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر 100 دۆلارێک به‌نرخی 146 هه‌زار و 500 دینار پێی بدرێت”.