بافڵ تاڵەبانی: عێراق بە دۆخێکی سەخت تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی: عێراق بە دۆخێکی سەخت تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن

بافڵ تاڵەبانی: عێراق بە دۆخێکی سەخت تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بافڵ تاڵەبانی: عێراق بە دۆخێکی سەخت تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “عێراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن”.

لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح چەندین پرسی گرنگ سەبارەت بە دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی بەربەستەكان تاوتوێکرا.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، بافڵ تاڵەبانی چووەتە بەغداد و لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە.

‏‎بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ هادی عامری، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی بەربەستەكان كردووە و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەو تەنگەژە سیاسییەی عێراقی تێكەوتووە تاوتوێكراوە.

‏‎ئەوەش هاتووە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گفتوگۆ و رێككەوتنی نیشتمانی كردووەتەوە و لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە.

تاڵەبانی جەختی لەوەکردووەتەوە، “عێراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكەن”.