بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای بەسرە دەستگیردەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای بەسرە دەستگیردەکرێت

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای بەسرە دەستگیردەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای بەسرە دەستگیردەکرێت
0

لایک

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای به‌سره‌ رایگه‌یاند، یه‌كێک له‌ “مه‌ترسیدارترین” بازرگانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌ب ده‌ستگیركردووه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كیلۆیه‌ک و 250 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه‌.

لیوای یاسایی عه‌لی عه‌دنان عه‌بدولحه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای به‌سڕه‌ بڵاویکردووەتەوە، “هێزه‌ ئه‌منییه‌كان یه‌كێک له‌ “مه‌ترسیدارترین” بازرگانه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان له‌قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌ب ده‌ستگیركردووه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، “دوای وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به‌ شوێنه‌كه‌ی، پلانێكی توند داڕێژرا، له‌ پرۆسه‌یه‌كی چاڵاكدا توانرا ئه‌و بازرگانه‌ ده‌ستگیربكرێت”.

ئەوە خراوەتەڕوو، “له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر کیلۆیەک و 250 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه‌، هه‌روه‌ها رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر، ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت”.