بارەگایەکی سوپای عێراق لە بەغداد لەلایەن کەسوکاری هاووڵاتییەکی کوژراو دەسوتێندرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارەگایەکی سوپای عێراق لە بەغداد لەلایەن کەسوکاری هاووڵاتییەکی کوژراو دەسوتێندرێت

بارەگایەکی سوپای عێراق لە بەغداد لەلایەن کەسوکاری هاووڵاتییەکی کوژراو دەسوتێندرێت

شوبات 26, 2023 12:54
بارەگایەکی سوپای عێراق لە بەغداد لەلایەن کەسوکاری هاووڵاتییەکی کوژراو دەسوتێندرێت
0

لایک

دوای ئەوەی سەربازێک کە لە بازگەی ئەفسەرانی فەوجی کۆماندۆی شارۆچکەی یوسفییەی شاری بەغداد هاووڵاتییەکی کوشت، دەستگیرکرا، بەڵام کەسوکاری کوژراوەکە بەوە قایل نەبوون و هەڵیانکوتایە سەر بارەگایەکی سوپای عێراق و ئاگریان تێبەردا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-02-2023، لەبارەی رووداوەکەی ناوچەی یوسفییە کە بەهۆیەوە ئاگر لە بارەگای فەوجێکی سەر بە فیرقەی 17 بەردرا، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

شانەکە لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەکان یەکێک لە ئەفسەرانیان راگرتووە و لێکۆڵینەوەی خێرایان لەگەڵدا کردووە، بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەک لەسەر دەستی یەکێک لە سەربازەکان لە ناوچەی یوسفییە، هەروەها فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان شاندێکی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و ئەفسەرانی ناردووە بۆ ئەوەی بەشداریی پرسەی ئەو هاووڵاتییە بکەن”.

کوژراوەکە سەربە هۆزی قەرەغوللییە. هۆزەکە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، “دوای رووداوە دڵتەزێنەکەی کوشتنی یەکێک لە رۆڵە بێ چەکەکانمان لە بازگەیەکی ناوچەی یوسفییە لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە، داوا لە هەموو رۆڵەکانمان دەکەین خۆیان کۆنترۆڵبکەن و هێورببەنەوە و بوار بدەنە یاسا و دادگە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی بەرامبەر بەو تاوانبارە بگرێتەبەر و لەهەمان شوێن لەسێدارەی بدات”.

جێی باسە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئەحمەد قەرەغوللییە. لەگەڵ دایکیدا بووە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگر و ویستوویانە بە بازگەکەدا تێپەڕبن، بەڵام دوای دەمەقاڵیی لەلایەن سەربازێکی بازگەکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

En az 10 karakter gerekli