مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوای به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه یاداشتێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د قه‌رقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات واژۆ كرد.
یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێم و وڵاتی ئیمارات بریتییه لە سوود وه‌رگرتن له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و توانا و ئه‌زموونی ئیمارات.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای ئاماده‌بوونی له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه، ئه‌مڕۆش له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان به‌شداری له پانێڵێک به ناوونیشانی “داهاتووی وزه و قۆناغی دوای نه‌وت” ده‌كات.
بارزانی له‌گه‌ڵ میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان ئال سعود، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه و سوهه‌یل بن محه‌مه‌د ئال مه‌زروع، وه‌زیری وزه و ژێرخانی ئیمارات به‌شداری پانێله‌كه ده‌كات.