بارزانی و سوودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارزانی و سوودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن

بارزانی و سوودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بارزانی و سوودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازییان لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق کرد، دوای ئەوەی نازناوی جامی کەنداوی بردەوە.

سەرۆکی هەرێم بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەمەد باقر حەکیم چووە بەغداد، دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمەکەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە دەستەی راهێنەران، یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق و ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.

بارزانی، پێشوازییەکی گەرمی لە خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و سەرجەم ئەندامانی دەستەی راهێنەران و یاریزانانی هەڵبژاردەکە کرد و پیرۆزبایی بردنەوەی جامی کەنداویان لێکردن.

هەڵبژاردەی عێراق، دوای زیاتر لە 35 ساڵ نازناوی جامی کەنداوی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان بەدەستهێنا.