ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29-03-2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی لەگەڵ محەمەد ئەلجەدعان، وەزیری دارایی سعودیە کۆبووه‌وە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و سعودیە کرا.
لەمبارەیەوە وەزیری دارایی سعودیە دوای کۆبوونەوەکە بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سهركهوتوومان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام دا، له بواره جیاوازه‌كاندا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین، له باشتره‌وه بۆ باشترین.