سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى ده‌كه‌ينه‌وه”.
لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، “يه‌كى موحه‌ڕه‌م و سه‌رى ساڵى نوێى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم ساڵى نوێ، خێر و خۆشى، سه‌قامگيرى و ئاشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و مرۆڤايه‌تى به‌گشتى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت”.
هاوکات بارزانی وتیشی، “له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى هه‌مووان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه”.