بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا گەیشتە تورکیا

بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا گەیشتە تورکیا

ئەمساڵ 15 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 67 وەزیر بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا گەیشتە تورکیا
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو پارێزگایە لە تورکیا.

کۆڕبەندەکە لەژێر ناونیشانی “داڕشتنەوەی دیپلۆماسی” بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، لە رۆژانی 11 تاکو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن کە بڕیاروایە ئەمساڵ 15 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 67 وەزیر بەشداریی کۆڕبەندەکە بکەن و دیارترین
بابەتەکانی دیدارەکە بریتین لە: هەژاری، ئاوارەبوون، گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان.