بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە سعودیە 2 کەس گیانیان لەدەستدا و گەشتە ئاسمانییەکانیش لە جیددە هەڵوەشایەوە.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناوخۆی سعودیە “ئەل ئیخبارییە” رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر رێگا و تونێل لە مەککەی پیرۆز بەهۆی بارانی بەخوڕ داخراون.
کەناڵەکە لەزاری دەسەڵاتدارانی سعودیە ئەوەشی راگەیاندووە، “لە ئەگەری نەبوونی کاری زۆر پێویست، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە”.
جێی باسە، تائێستا بەهۆی ئەم بارانەوە 2 کەس جیددە گیانیان لەدەستداوە.