سوپای ئەمریکا ڕەوانە کردنی نزیکەی سێ هەزار سەربازی دیکەی بۆ سنووری مەکسیک ڕاگەیاند و ئاماژەیداوە، کۆی سەربازەکانی لەو سنوورە گەیاندووەتە نزیکەی نۆ هەزار چەکدار و ئەرکیان ڕێگرییە لە پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی.
فەرماندەی باکوری سوپای ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دوو هەزار و 400 سەربازی سەر بە لیوای دووی سترایکەر و فیرقەی چواری هێزی پیادەی لەگەڵ 500 سەربازی دیکەی لیوای سێی هێزی شەڕکەری ئاسمانی ڕەوانەی سنووری مەکسیک کردووە، بە مەبەستی ڕێگری لە دزە کردنی کۆچبەرانی نایاسایی.
بە گوێرەی دوا ڕاپۆرتەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئەمریکا، لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ، لە سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەست بەکاربووە، شەپۆلی کۆچی نایاسایی بۆ ئەمەریکا بە ڕێژەی %39 کەمی کردووە.
هەروەها دەستەی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، تیمە گەڕۆکەکانی چاودێری سنوور، لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، توانیویانە 21 هەزار و 593 کۆچبەر دەستگیر بکەن، لە کاتێکدا لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، 47 هەزار و 316 کۆچبەریان دەستگیرکردووە.
لەلایەن خۆیەوە، کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی کاریگەرییەکی باشی هەبووە لەسەر کەم کردنەوەی بەزاندنی سنوورەکانی ئەمریکا لەلایەن کۆچبەرانەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی