عبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلی كایا سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد.
وەزیری ناوخۆی عێراق و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغە لەلایەن راوێژكاری وەزیری ناوخۆی توركیا مونیر كەرەل ئۆغڵو پێشوازییان لێكرا.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە سەبارەت بە سەردانەکە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، “کۆبوونەوەی فەرمی دوو قۆڵی لە نێوان وەزیری ناوخۆی توركیا و عێراق ئەنجام دەدرێت و پرسە هاوبەشەکان تاوتوێ دەکرێن”.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان هاوکاریی هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان و هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری و دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی هەردوو وڵات بگرێتەوە”.
هاوكات بەیاننامەكە ئەوەشی خستەڕوو كە بڕیارە عبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆببێتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت