كه‌شناسی: سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش بەرز دەبێتەوە

كه‌شناسی: سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش بەرز دەبێتەوە

كانونی یه‌كه‌م 24, 2024 14:29
كه‌شناسی: سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش بەرز دەبێتەوە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ـی كانوونی یەكەمی 2024، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر (ئەربیل).

كه‌شناسی هه‌رێم سەبارەت بە كەش و هەوای سبەینێ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەهەندێ کات پەڵەهەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش بەرز دەبێتەوە بە یەک پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر(ئەربیل):18  پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli