ئەیاد عەللاوی تەندروستی تێکدەچێت و رەوانەی ئوردن دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەیاد عەللاوی تەندروستی تێکدەچێت و رەوانەی ئوردن دەکرێت

ئەیاد عەللاوی تەندروستی تێکدەچێت و رەوانەی ئوردن دەکرێت

دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە بەغداد، گوازرایەوە وڵاتی ئوردن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەیاد عەللاوی تەندروستی تێکدەچێت و رەوانەی ئوردن دەکرێت
0

لایک

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی دۆخی تەندروستی تێکچوو و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی وڵاتی ئوردن کرا.

شەوی رابردوو ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بەغداد رەوانەی نەخۆشخانە کرا و دواتریش بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە وڵاتی ئوردن.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نەخۆشخانە سەردانی ئەیاد عەلاوی کرد و لە دۆخی تەندروستی پرسی.

جێی باسە، ئەیاد عەلاوی ساڵی 1944 لەدایک بووە و لە ساڵانی 2004 بۆ 2005 سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کاتی عێراق بووە.