ئەڵمانیا واز لە هاوردەکردنی گازی رووسیا دەهێنێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەڵمانیا واز لە هاوردەکردنی گازی رووسیا دەهێنێت

ئەڵمانیا واز لە هاوردەکردنی گازی رووسیا دەهێنێت

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: وڵاتانی ئەوروپی دەبێت کۆتایی بە هاوردەکردنی گازی رووسیا بهێنن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەڵمانیا واز لە هاوردەکردنی گازی رووسیا دەهێنێت
0

لایک

ئەڵمانیا رایگەیاند وڵاتانی رۆژئاوایی لە چەند رۆژی داهاتوودا سزای دیکە بەسەر رووسیا دەسەپێنن و راشیگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەنییە گازی سرووشتی رووسیا هاوردە بکات.

دوای ئەوەی ئۆکرانیا رووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە “تاوانی جەنگ” لە نزیک شاری کیێڤ ئەنجامداوە.

کریستین لامبرێکت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، و ئەڵمانیا ئەم جارە لاری نابێت لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گازی رووسیا.

ئەڵمانیا تاکو ئێستا یەکێک لەو وڵاتە ئەورووپییانە بووە کە بەهۆی گرێدراوی بە گازی رووسیا رازی بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی گازی رووسیا نەبووە، بەڵام دوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا لە نزیک کیێڤ و تۆمەتبارکردنی هێزەکانی رووسیا بە ئەنجامدانی “تاوانی جەنگ”، کۆدەنگی لە نێوان وڵاتانی ئەورووپی دروستبووە بۆ کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی گازی رووسیا.