ئەڵمانیا دەستبەرداری گازی رووسیا نابێت

ئەڵمانیا دەستبەرداری گازی رووسیا نابێت

ئەڵمانیا بەزۆری پشتی بە گازی رووسیا بەستووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەڵمانیا دەستبەرداری گازی رووسیا نابێت
0

لایک

زۆربەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا داوا دەکەن کە کۆتایی بە هاوردەکردنی گازی رووسیا بهێنرێت، بەڵام هێشتا ئەڵمانیا ئامادەیی خۆی نیشان نەداوە بۆ ئەو کارە بەهۆی ئەوەی کە بەزۆری پشتی بە گازی رووسیا بەستووە.

هەرچەندە پێشتر هەندێک لە بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاندبوو، ئەو وڵاتە ئامادەیە دەستبەرداری گازی رووسیا ببێت، بەڵام کریستیان لیندەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا رایگەیاند، هێشتا ئامادەنین بە تەواوەتی دەستبەرداری گازی رووسیا ببین.

لەمبارەیەوە رۆبێرت هابێک، وەزیری وزەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، بە بەردەوامی کار بۆ گۆشەگیرکردن و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیا دەکەن، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە بە تەواوەتی دەستبەرداری گازی رووسیا ببین.