کریستین لامبرێچت، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ساڵی 2025ـدا دەتوانێت هێزی سەرەکی لە یەکەی سەربازی فریاکەوتنی خێرای یەکێتی ئەوڕووپا لە ئەستۆ بگرێت.
ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری لە یەکێتی ئەوڕووپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا تایبەت بە پرسی دوا پێشهاتەکانی ئۆکرانیا و سزاکانی سەر رووسیا کۆدەبنەوە و رۆژی پێنجشەممە و هەینیش تاوتوێی ‘لارێی ستراتیجی’ دەکەن.
لارێی ستراتیجی، لە ساڵی 2007 بەولاوە، لەلایەن یەکێتی ئەوڕووپا بۆ دووبارە یەکخستنەوەی گەورەترین یەکەی سەربازی لە یەکێتییەکە دامەزراوە.