ئەکتەرێکی بەناوبانگی فیلمی تایتانیک کۆچی دوایی کرد

ئەکتەرێکی بەناوبانگی فیلمی تایتانیک کۆچی دوایی کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەکتەرێکی بەناوبانگی فیلمی تایتانیک کۆچی دوایی کرد
0

لایک

سەرچاوە هەواڵییەکانی بەریتانیا رایانگەیاند، ئەکتەری ناوداری ئینگلیز دەیڤید وارنەر لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

لەوبارەیەوە ماڵپەری سەن ـی ئینگلیزی باسی لەوەکردووە کە وارنەر ماوەیەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووبوو، لە شوینی حەوانەوەی دەنفیل خەوێنرابوو کە شوێنێکی تایبەتە بۆ پێدانی چارەسەری پزیشکی بە هونەرمەندان.

دەیڤید وارنەر یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بەریتانیا لە بواری فیلم و شانۆگەری، لە تەمموزی ساڵی 1941 لە مانچێستەر لەدایکبووە و لەماوەی ژیانی هونەریدا بەشداریی لە ژمارەیەکی زۆر لە فیلم کردووە، گرنگترینیان فیلمی تایتانیک، The Omen، The Lost World، هەسارەی مەیموونەکان، Time Bandits و چەندی دیکە.