میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاند، ئەو گەنجەی هێلکەی ئاڕاستەی شا چارلسی سێیەم کردبوو، بڕیاری “قەدەغەی هەڵگرتنی هێلکەی”ـی بۆ دەرکرا.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی ئاژانسی میرۆر، پاتریک تێلوێل، ئەو گەنجەی کە هێلکەی ئاڕاستەی شا چارلسی سێیەم کرد و دەستگیرکرا، دوای ئازادکردنی بڕیاری “قەدەغەی هەڵگرتنی هێلکەی بۆ دەرکرا”.
هەر بەگوێرەی روونکردنەوەکە، تێلوێل بڕیاری “دوورکەوتنەوە بۆماوەی 500 مەتر” لە شا چارلسی سێیەمی بۆ دەرچوو.
شا چارلسی سێیەم و هاوسەرەکەی لەمیانی بەشداریکردن لە کردنەوەی پەیکەرێکی ئیلیزابێسی دووەم لە ناوچەی یۆرشایر، لەلایەن گەنجێکی زاڕازییەوە کە خۆی لەناو خەڵک شاردبووەوە، رووبەڕووی هەڵدانی هێلکە بووەوە، بەڵام هێلکەکان هیچ کامیان بەر شا چارلسی سێیەم نەکەوتن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا