ئەو کچەی لە هەولێر لەلایەن زڕدایکەکەیەوە سووتێنرا، گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەو کچەی لە هەولێر لەلایەن زڕدایکەکەیەوە سووتێنرا، گیانی لەدەستدا

ئەو کچەی لە هەولێر لەلایەن زڕدایکەکەیەوە سووتێنرا، گیانی لەدەستدا

پێشتر پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجنسی را‌یانگه‌یاندبوو كه‌ رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ره‌یان 80% بوو.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەو کچەی لە هەولێر لەلایەن زڕدایکەکەیەوە سووتێنرا، گیانی لەدەستدا
0

لایک

ئێواره‌ی رۆژی رابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجنسی هه‌ولێر، ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵییه‌ی له‌لایه‌ن زڕدایكه‌كه‌ی‌ سووتێنرابوو، به‌هۆی زۆری سووتانه‌كه‌ی و سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

كچه‌كه‌ ناوی ره‌یان مه‌حمود-ـه‌ و تەمەنی 17 ساڵ بوو، رۆژی 24ـی مانگی رابردوو له‌ شاره‌دێی كه‌سنه‌زان له شاری هه‌ولێر(ئەربیل) له‌لایه‌ن زڕدایكه‌كه‌ی سووتێنرابوو.

ره‌یان دوای مانه‌وه‌ی 15 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجنسی له‌ شاری هه‌ولێر، ئێواره‌ی دوێنێ دووشەممە گیانی سپارد و ته‌رمه‌كه‌شی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

پێشتر پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجنسی را‌یانگه‌یاندبوو كه‌ رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ره‌یان 80% بوو.

لای خۆشییه‌وه‌ پۆلیسی هه‌ولێر دوای رووداوه‌كه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ زڕدایكه‌كه‌ی ره‌یان بە ناوی (م، ح، ح) و به‌پێی مادده‌ی 408 له‌ یاسای سزادانی عێراق ده‌ستگیركراوه‌.