ئەو کارانەی بۆ گۆڕستانی گەورەی هەولێر(ئەربیل) ئەنجامدرا و ئەو ئەنجامانەی بەدەست هاتن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەو کارانەی بۆ گۆڕستانی گەورەی هەولێر(ئەربیل) ئەنجامدرا و ئەو ئەنجامانەی بەدەست هاتن

ئەو کارانەی بۆ گۆڕستانی گەورەی هەولێر(ئەربیل) ئەنجامدرا و ئەو ئەنجامانەی بەدەست هاتن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەو کارانەی بۆ گۆڕستانی گەورەی هەولێر(ئەربیل) ئەنجامدرا و ئەو ئەنجامانەی بەدەست هاتن
0

لایک

لە پڕۆگرامی ٨ گۆشە کە محەمەد فەرید ئەربیلئۆغڵو پێشکەشیدەکات، کۆنترین گۆڕستانی شاری هەولێر(ئەربیل) کە بۆتە سیمبۆلێک بۆ شارەکە “گۆرستانی گەورە” باسی لێوەکرا، میوانانی پڕۆگرامەکە بریتی بوون لە موشتاق عەبدوڵا تۆفیق، کە گلەیی لە پشتگوێخستنی گۆڕستانەکە هەبوو و هەوڵی زۆری بۆ نۆژەنکردنەوەی گۆرستانەکە ئەنجامدا و مەلا وشیار، وتاربێژی مزگەوتی کورەچییان، باسی لە گرنگی گۆڕستان لە ئیسلامدا کرد.

موشتاق عەبدوڵڵا تۆفیق لە قسەکانیدا سەبارەت بەوەی بۆچی گۆڕستانی گەورە گرنگە و ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕی کەسوکار و خێزانەکەی لەو گۆرستانەیە، وتیشی، “وەک دەزانن لە دوای شەستەکان یان حەفتاکانی سەدەی رابردوو، پێکهاتەی دیمۆگرافیای شارەکە لە هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا هات. ئێستا قەڵایەکمان هەیە و بووەتە شوێنێکی مێژوویی، لە ئێستادا کاتێک دەمانەوێت لە رۆژانی ئاساییدا بچینە قەڵا لەوێ رێگامان پێنادەن، بۆ نوێژی هەینی رێگەپێدراوە. لە ئێستادا ئەوەی کە ماومانە گۆڕستانەکەمانە، کێ لەم گۆڕانەدایە؟”.

موشتاق تۆفیق بە ئاماژەدان بەوەی کە گۆڕستانەکان رابردوو و ناسنامەی خۆیانن، وتیشی، “کاتێک دەپرسن تۆ چۆن خەڵکی هەولێر(ئەربیل)ی، بەڵگە چییە، ئەوە کەسەکە دەبەم بۆ گۆڕستانەکە و گۆڕستانەکانی سەر بە خێزانەکەمی پیشان دەدەم و لێی دەپرسم ئەی چی ئەو لەو شوێنە بوونی هەیە”.

موشتاق تۆفیق بە ئاماژەدان بەوەی کە گۆڕستانی ئیمام محەمەد گۆڕستانێکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان موزەفەرەدین گۆکبۆرۆ، ئاماژەی بەوشەدا کە گۆڕستانەکانی دیکەی شارەکە مێژووەکانیان ناگەرێتەوە بۆ سەردەمی کۆن.

 لە لایەکی دیکەوە مەلا وشیار وتاربێژی مزگەوتی کورەچییان، جەختی لەوەکردەوە کە گۆڕستانەکان لە ئیسلامدا گرنگییەکی زۆریان هەیە و بە هەندێک ئایەت و فەرموودەی پیرۆزیش بەهایەکی گەورە بە مرۆڤ دەبەخشێت. وتیشی، “خودا بەهای بە مرۆڤ داوە و رێزی لێگرتووە، بەڵام بە چی؟ بە عەقڵ، زانین، قسەکردن”.

مەلا وشیار ئاماژەی بەوەدا، لە ئیسلامدا، بەهای کەسی مردوو لەو نموونەیەی فەرموودەی پێغەمبەر محمد (د.خ) لەسەر بێت بۆمان دەردەکەوێت، دەفەرموێت: “شکاندنی ئێسکی مردوو وەک شکاندنی ئێسکی کەسێک وایە لەکاتی زیندووییدا”. ئەگەر ئەو کەسە لە ژیاندا بێت، رەنگە بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام مردووەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەرگریی لەخۆیان بکەن. (د.خ) لەسەر بێت فەرموویەتی؛ “رۆیشتن لەسەر رەژوی ئاگر یان شمشێر یاخود دورینی پێڵاوەکانم لە پێیەکانم بۆ من خۆشترە لە رۆیشتن لەسەر گۆڕی موسڵمانێک”.

موشتاک تۆفیق کە پەیوەندی بە زۆرێک لە دامودەزگاکانەوە کرد بۆ پاک راگرتنی گۆڕستانەکە و نۆژەنکردنەوەی، هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستنی گۆڕستانەکان ڕوونکردەوە و وتی، “٧-٨ ساڵ لەمەوبەر هەنگاوێکم ئەنجامدابوو. بەڵام دوایین جار کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تووشی ئەو دیمەنە پیسە بووین، تووشی شۆک بووین. لە کاتێکدا شوێنێکی خاوێن دەکەیەوە لە لایەکی دیکە دووبارە پیس دەبێتەوە. وێنەمان گرت و لە سۆشیال میدیا بڵاومان کردەوە. ئەمجارەیان خەڵکێکی زۆر کاردانەوەیان هەبوو. دۆخەکە گەیشتە پارێزگار و بەرپرسان.  گۆڕی کەسایەتییە کۆنەکانی شاری هەولێر لەم گۆڕستانەدایە، هەر بۆیە دەستیان کرد بە پاککردنەوە. داوایان لێکردم بابەتەکە گەورە نەکەم، وتیان پاکی دەکەینەوە. کەواتە بۆچی چاوەڕێی ئەوە بوون کە ئەمە رووبدات”؟.

موشتاق تۆفیق، سەبارەت بە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە و قۆناغی دواتری گۆڕستانەکە و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆکاروباری پێکهاتەکان و بەرپرسان و دەزگای هاوکاری و هەماهەنگی تورکیا “تیکا”، وتی: لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک کۆمەڵەی قەڵای هەولێر خۆمان دەستمان بەم کارە کرد، هاوڕێکانمان هاوکارییان نارد. زۆر کەس کە لە هەولێرەوە هاوکاریان کردووە نایانەوێت ئێمە ناویان بهێنین، شەش هەزار دۆلارمان کۆکردەوە”.

موشتاق تۆفیق ئاماژەی بەوەدا کە ئۆفەرێکیان پێشکەش بە تیکا کردووە بەهۆی ئەوەی گۆڕستانەکە گەورەیە، تیکا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەوان زیاتر لەوەی داوایان کردووە لە پڕۆژەکەدا کاردەکەن. وەک موشتاق تۆفیق باسی کردووە کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ دەستی کردووە بە داواکاری بۆ ئەو پڕۆژەیە، کە دیاری کراوە و بۆ ماوەی ٥ مانگ هەوڵی پەسەندکردنی پڕۆژەکەی لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە کردووە، دواجار توانیویەتی پڕۆژەکە پەسەند بکات، بەڵام لە کۆتا ساتدا ئەو رۆژەی پڕۆژەکە دەستیپێکردووە رێگری کراوە لە نۆژەنکردنەوە گۆڕستانەکە.

دوای ئەوەی لە پڕۆگرامەکەدا باس لەو بابەتە کرا، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، کارەکانی پاککردنەوەی گۆڕستانەکە دەستیپێکردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نەمام لە گۆڕستانەکە دەچێنرێت، هەروەها شارەوانی هۆشداری داوەتە ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی دەوروبەری گۆڕستانەکە کە پاک و خاوێنی گۆڕستانەکە رابگرن.

“ئەمڕۆی بەرەی تورکمانی عێراقی نەوەکو دوێنێی”

لە پڕۆگرامێکی دیکەی ٨ گۆشە لە ژێرناونێشانی “ئەمڕۆی بەرەی تورکمانی عێراقی نەوەکو دوێنێی”، ئەمیر عیزەت ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و بەرپرسی حیزبەکە لە هەولێر(ئەربیل) بووە میوانی پڕۆگرامەکە.

لەبارەی بەڕێوەبردنی هەردوو ئەرکەکە لە بەرەی تورکمانی عێراقی ئەمیرعیزەت وتی، “بەڵێ سەختە بەڵام هەردوو ئەرکەکە بەیەکەوە گرێدراون، کاتێک بوومە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مانای ئەوە نییە کە چاو لە رێکخستن و ئاڕاستەکان و کارەکانی بەرەکە نەکەم و بەدواداچونی بۆ ناکەم. بەپێچەوانەوە ئەرکی هەمووانە کە لە بەرەدا ئاگاداری هەموو شتێک بن. بەڵام بەو پێیەی من بەرپرسی پارێزگاشم، دەچمە ناو وردەکارییەکا ن. من بەرپرسیارم لە هەموو رێکخراوێک، هەموو بەشێک”.

ئەمیر عیزەت کە لە ساڵی ٢٠١٩ وەک بەرپرسی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر(ئەربیل) دەستبەکاربووە، وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە دوای دەستبەکاربوونی چی گۆڕانکارییەک ئەنجمادراوە و وتی، “بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ماوەی دوو ساڵی خایاند، لەو کاتەدا نەمانتوانی زۆر شت بکەین، بەڵام دواتر دەستمان بە چالاکییەکانمان کرد لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو  چالاکییەکانمان لە هەموو بوارەکاندا زیادی کرد. توانیمان کەمێک رووخساری راستەقینەی بەرەی تورکمانی پیشان بدەین، ئێمە یارمەتی زۆرێک لە دامەزراوە و رێکخراوەکان دەدەین. رووخساری نوێ هاتنە ناوەوە.

ئەمیر عیزەت کە پێشینەی سەربازیی هەیە، باسی ئەو دەنگۆیانەی کرد کە گوایە لە گۆڕەپانی سیاسیدا سەرکەوتوو نەبووە، هەروەک چۆن لە بواری سەربازیدا سەرکەوتوو بوو و رایگەیاند، .”ئەوانەی کاری خۆیان بە باشی ئەنجام نادەن، مافی رەخنە لە کەسانی دیکە بە رەوا دەبینن، لەسەر چ بنەمایەک ئەمە دەڵێن، بەڵێ من پێشینەی سەربازیم هەیە، تازەم لە سیاسەتدا، بەڵام تازەنەهاتوومەتە ناو دۆزەکە. من کەسێکم لەگەڵ سیاسەتمەداران ژیاوم”.

ئەمیر عیزەت لەبارەی رێکخستنەکان و بەشەکانی ئێستای بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر(ئەربیل) وتی، “حیزب جێگای مووچە وەرگرتن نییە، شوێنی بەرژەوەندی نییە. مرۆڤ دەبێت گیانی خۆبەخشی هەبێت و ئەمەش شتێکی نەتەوەییە. ئێمە لە پارتێکی نەتەوەییین. کەس ناڵێ بڕۆ دەرەوە خۆت بکوژە، ئێمە دەڵێین ‘وەرە خزمەت بە میللەتی خۆت بکە، زمان و کەلتوور و نیشتیمانت بپارێزە’. لە هەموو دونیا میللەت حیزب بەخێو دەکات، بەڵام لە رۆژی یەکەمەوە ئێمە میللەتمان بەخێوکردووە. لە پشت هاتنی زۆربەی خەڵک بۆ حیزب، بابەتی بەرژەوەندی، یان ئامانجێکی دیاریکراو یان وەرگرتنی یارمەتی هەیە.  پرسی نەتەوەیی ئامانجی سەرەکی نییە، بۆیە کارەکەمان قورستر بووە.  حیزب دامەزراوەیەکە، هیچ مانایەکی شەخسی نییە. بەرەی تورکمانی عێراقی پارتی هیچ کەسێک نییە بەتەنیا، ئەو کەسانەی دێنە پارەتەکە، سەرەتا دەبێت باوەڕییان بە دۆزەکە هەبێت. یەکەم شت کە خەڵک دێنە ئەم دامەزراوەیە دەبێت بیکەن، خزمەتکردنی ئەم میللەتە و ئەم زمانەیە”.

هاوکات ئەمیرعیزەت بەرپرسی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر(ئەربیل)، لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتەکانی دیکە ئاماژەی بەوەدا، هەموو حیزبە تورکمانییەکان هاورێمانن و دۆستی ئێمەن. ئێمە کاتی خۆی لەگەڵ ئەوان پێکەوە لەناو ئەم دۆزە بووین، بەڵام بۆچوونی جیاوازمان هەیە. ئەوان پێش ئێمە هاوکاریان لەگەڵ حکومەتی خۆجێی کرد. خەڵک پرسیار دەکەن و دەڵێن ‘ئەگەر ئەوان خیانەتکار بوون، ئەوا بۆچی لەگەڵیان چوونە ناو حکومەت، رێبازی ئەوانمان هەڵبژارد، چووینە ناو پەرلەمانەوە. ئەگەر هەڵەن ، نەدەبوو ئێمە هەمان هەڵە بکەین’. پەیوەندییەکانمان باشە، بەڵام بەداخەوە ئێمەیان بەش کرد. بۆ نموونە داوای ناوێکمان لێدەکرێت بۆ ئەرکێک، ئێمە ناوێک پێشنیار دەکەین، بەڵام ئەوان ناوێکی دیکە پێشکەش دەکەم، هەرچەندە پەیوەندییەکەمان باش نەبێت.

ئەمیر عیزەت بە دەربڕینی ئەوەی کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئامادە دەکەن و وتی، “هەندێک هەڵە هەیە، دەوترێت تورکمان بەکاردەهێندرێن، بەڵام ئەمە وا نییە، هەموومان لەسەر هەمان بۆچوون نین. ئێمە نوێنەری راستەقینەمان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا نییە. دەبێت تورکمانەکان خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن. بۆچی دەنگی تایبەت تەنها دەنگ بە یەک حزب دەدات. ئەمە هەڵەیە، کاتێک لایەنێک بە هێزی سەربازی پشتیوانی دەکرێت، بێگومان لایەنی بەرامبەریش ئەم دۆخە رەتدەکاتەوە. ئەو لایەنەشی کە رەتی دەکاتەوە بە هەر شێوەیەک بێت بە بیرکردنەوە لە ئێمە ئەم دۆخە رەت ناکاتەوە.

سەبارەت بە کاردانەوە و تۆمەتەکانی گروپە نزیکەکان و پاڵپشتیکەرەکانی “پەکەکە”، دوای ئەوەی سەردان و کۆبوونەوەی گرنگ لە لقی هەولێری بەرەی تورکمانی عێراقی ئەنجامدرا، ئەمیر عیزەت ئەم لێدوانانەی خوارەوەی دا:

پەکەکە تیرۆریستە وەک هەمووان دەزانن، لایەنی کوردی، عەرەبی، عێراق ئەمە دەزانێت. کاتێک بەرەی تورکمانی عێراقی لێرە چاوی بە بەرپرسێک دەکەوێت، یەکەم پێش هەموو شتێک بەڕاستی ئەمە گرنگە دەبێ بگوترێ، ئەم بەرپرسە بە نهێنی نەهاتۆتە ناوچەکە، لە رێگای فەرمیەوە هاتووە. دووەم لە دەوڵەتێکی بیانیەوە نەهاتۆتە لای ئێمە.  کاتێک ئەمریکییەک، ئینگلیزێک کە لێت نزیک نییە و یارمەتیت دەدات، بەلای ئێوە سەیر نییە. بۆچی دەبێت مانایەکی جیاوازی هەبێت کاتێک ناسیاوێک، ئەو لایەنەی کە هەمان زمان و ئایینیان هەیە، یارمەتیم دەدات. باشە کامە لایەن لە عێراقدا پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتەکانی تر نییە، ئێوە هاتوون بەرد لە ئێمە دەگرن ؟. بەداخەوە دۆخی عێراق ئەمەیە، ئایا ئێمە هێزێکی سەربازیمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین هەڕەشە لە خەڵک بکەین؟ بەڵام هێزی سەربازییان هەیە. ئایا ئێمە هەڕەشەمان لە ئاسایشی هەر هەرێمێک کردووە، دۆخەکە زۆر جیاوازە.

“هەڕەشە لە دەوڵەتێکی تر دەکات کە لە وڵاتێکی دوورەوە هاتووە و لێرە رێکخراوی تیرۆرستی داناوە، بەڵام لە وڵاتی خۆم کەسێک سەردانم دەکات، لێرەدا دەتوانم چ هەڕەشەیەکم هەبێت؟. ئایا ئێمە چەکمان هەیە؟ لە ئێستادا پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و تورکیا هەیە، بە هەمان شێوە، لە نێوان هەرێم و ئێران، لە نێوان عێراق و تورکیا. لێرەدا هەم کورد، هەم تورکیا، هەم ئێران و هەم سوریا کێشەیەکیان هەیە؛ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەڕەشەیان لێدەکات، هەڕەشە لە سەلامەتییان دەکات. ئێمە نەتەوەیەکین ئاشتیمان دەوێت. ئێستاش داوای هەمان ماف دەکەین کە لە ساڵانی حەفتاکان داوامان دەکرد، زمانی تورکمان تایبەت بەخۆی، کەلتووری ، پێدانی پۆستێک لە حکومەتدا… ئەمانە ئەو شتانەن کە تا ئێستاش باسی دەکەین”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامانجەکانی بەرەی تورکمانی عێراق لە قۆناغی نوێی هەڵبژاردندا، جگە لەو پۆستانەی لە حکومەتی هەرێمدا هەیەتی، ئەمیر عیزەت، وتی، ئامانجمان بوونمانە، زمان، کولتوور، بوونی تورکمانە. ئامانجمان نابێت شوێن وەرگرتن بێت. ئەگەر دە وەزیر و 2 ئەندام پەرلەمان هەبێت، بەڵام هەر لەم دۆخەدا بین، چ سوودێکمان لەم دۆخە وەرگرت؟، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەمەوێت سەرەتا قسە لەسەر میللەتەکەمان بکەم؛ پێویستە هەمووان بچنە هەڵبژاردن، کەس پێتان ناڵێت کاندیدی بەرەی تورکمانی عێراقی هەڵبژێرن، تورکمانێکی ئازا هەڵبژێرن، هەمووان بچنە هەڵبژاردن بۆ ئەوەی لێرە بوونی خۆمان بسەلمێنین. بەڵام ئەگەر حیزبێک لە شوێنێکی جیاوازەوە دەنگی بەدەست هێنا و سەرکەوت، ئەوە خزمەت بە زمانی ئێمە ناکات، چونکە ئەو کەسە نیە کە تۆ هەڵتبژاردبێت. ئەو کاتە بۆچی دەبێت خزمەتت بکات؟ هەر لایەنێک ئەوی بردبێتە ئەو پۆستە، خزمەتی ئەو دەکات. زمان و بوونى تورکمانى لە مەترسیدایە، هەمیشە پۆستێک دراوەتە تورکمان چونکە ئێمە مەترسیدار نین. ئەوان ئێمە بەکاردەهێنن”

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە چی بەرەی تورکمانی عێراقی لە لایەنەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، ئەمیر عیزەت وتی، “لەگەڵ جوڵەکردنمان، لایەنەکانی دیکەش بە هەمان شێوە دەجووڵێن، ئەمە شتێکی باشە. ئەگەر ئێمە بەرزبووین ئەوانیش بەرز دەبنەوە و ئەگەر ئێمەش بکەوین ئەوانیش دەکەونە خوارەوە. ئەگەر بەرەی تورکمانی عێراقی بەهێز بێت، هەموو لایەنەکان و تورکمان بەهێز دەبن. ئێمە ناوێکین، ئەگەر بەهێز بین هەموو تورکمانەکان بەهێز دەبن. ئەمە جیاوازی ئێمەیە”