ئەو مامۆستایەی لە کەرکوک لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو، ئازادکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەو مامۆستایەی لە کەرکوک لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو، ئازادکرا

ئەو مامۆستایەی لە کەرکوک لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو، ئازادکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەو مامۆستایەی لە کەرکوک لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو، ئازادکرا
0

لایک

رۆژی هەینی، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا بۆسەر تیرۆیستانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکوک، مامۆستایەک کە پێشتر لەلایەن داعشەوە رفێندرابووە، ئازادکرا.

بەپێی روونکردنەوەیەکی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێک لە دژی تیرۆریستانی داعش بۆ رزگارکردنی ئەو مامۆستایەی کە ناحیەی رەشاد لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو، دەستیپێکرد.

دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە چواردەوری گوندێکی سەربە ناحیەی رەشاد، تواندرا ئەو مامۆستایەی لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو ئازاد بکرێت.

ئەوەش هاتووە، ئەو مامۆستایەی رزگارکراوە، تەندروستی باشە و دوای ئەنجامدانی پشکنینە رووتینەکان، نێردراوەتەوە ماڵەوە.