“ئەو لینكانەی بۆ خۆ تۆماركردن بۆ پۆلیسی سنوور بڵاوكراونەتەوە راست نین”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “ئەو لینكانەی بۆ خۆ تۆماركردن بۆ پۆلیسی سنوور بڵاوكراونەتەوە راست نین”

“ئەو لینكانەی بۆ خۆ تۆماركردن بۆ پۆلیسی سنوور بڵاوكراونەتەوە راست نین”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
“ئەو لینكانەی بۆ خۆ تۆماركردن بۆ پۆلیسی سنوور بڵاوكراونەتەوە راست نین”
0

لایک

دوای ئەوەی حكومەتی عیراق رایگەیاند دەرگای دامەزراندن لە ریزەكانی پاسەوانی سنوور دەكاتەوە، سەدان هەزار كەس سەردانی ئەو لینكانەیان كرد كە بە ناوی خۆتۆماركردن بۆ دامەزراندن بڵاوكرابوونەوە، بەڵام وتەبێژی ناوچەی یەكی پۆلیسی پاسەوانی سنوور سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەڵێت، ” ئەو لینكانەی بۆ خۆ تۆماركردن بۆ پۆلیسی سنوور بڵاوكراونەتەوە راست نین.”

عەقید كاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەكی پۆلیسی پاسەوانی سنوور، بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند، “ئەو لینكانەی بڵاو كراونەتەوە، گوایە تایبەتن بە پڕكردنەوەی فۆرم بۆ پۆلیسی پاسەوانی سنوور هیچیان راست نین.”

روونیشیكردەوە، حكومەتی عیراق تەنها رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر زیادكردنی هێزی پۆلیسی پاسەوانی سنوور بۆ هەرێم، هێشتا هیچ رێنماییەكی پێشكەش نەكردووە، لە بارەی ژمارەی هێزەكە و وردەكاری وەرگرتنەكەوە.

عەقید كاروان وتیشی، “زانیارییەكی وا بە ئێمە گەیشتووە، گوایە سێ هەزار پۆلیس بۆ سنوورەكانی هەرێم دادەمەزرێنەرێ، 1500 پۆلیسی بۆ سنووری هەولێر و 1500 پۆلیسەكەی تر بۆ سلێمانی”.