ئەو خوێندکارەی تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد مامۆستایەکی دیکەی کوشتووە و تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان هەمان ئەو خوێندکارەی تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین و پاسەوانێکی کۆلێژەکە کرد و برینداری کردن، مامۆستایەکی دیکەی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدینی بەناوی ئیدریس حەمەخان کوشتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرچاوەیەک لە زانکۆی سەلاحەددین بە تەبای راگەیاند، کاتژمێر 8ی بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە، لەکاتی هاتنی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بۆ دەوامی ئاسایی رۆژانە، قوتابییەک تەقەی لێدەکات، دواتر تەقەی لە پاسەوانێکی کۆلێژەکەش دەکات هەردووکیان بریندار دەکات.