ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس دەکات

ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس دەکات
0

لایک

وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و باوكه‌ی كچه‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵانه‌كه‌ی كوشت، ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه‌.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ تاوانێكی كوشتن له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی رویداوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێک به‌ناوی (ب، ب، ع) ته‌مه‌ن 35 ساڵ كچه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شه‌كرد، “ئه‌و كچه‌ی كوژراوه‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ كوژراوه‌ و له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ پێش كوشتنی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌”.

وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی، “هێزه‌كانمان تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاوه‌یان پێكرابوو بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تۆمه‌تباری بكوژ خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد و  پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و رەوانەی دادگە کراوە بۆئەوەی سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.”.