ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژ پڕۆژەیاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ـی عێراق ئامادە دەبێت.
محه‌مه‌د نوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاركردن له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی پرۆژەیاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژ ئامادە دەکرێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد، “گوشارێكی زۆرمان له‌سه‌ره بۆ خێرا ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، هەوڵدەدەین له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا ئاماده‌ی بكه‌ین”.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، “دەبێ بە جددی کاربکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت”.