ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمان دەستیانلەکارکێشایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمان دەستیانلەکارکێشایەوە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمان دەستیانلەکارکێشایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمان دەستیانلەکارکێشایەوە
0

لایک

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق رایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان نییە و ئەوان لەگەڵ درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەماندا نین.

فراکسیۆنی یەکگتوو لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە، ئاماژەی بەوەداوە، لەبەرئەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە شەشی تشرینی دووەمی 2022 کۆتایی دێت، پاڵپشت بە ماددەی 51 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەست لەکارکێشانەوەی هەر پێنج ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاراستە دەکەین بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پەیڕەوی لەسەری بەپێی ماددەی 25/دووەم/ خاڵی دوو لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

راشیانگەیاندوە، “لە بەرواری 6-11-2022 ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بەسەر دەچێت و ئێمە وەك پێشتریش ڕامانگەیاند لەگەڵ درێژكردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان نین و بە نایاسایی دەزانین