كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌ستیپێكرد و له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت، ناوخۆ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستیپێكردوه و له‌باره‌ی داهاتی نه‌وت، ناوخۆ و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆ ده‌كرێت، كه یه‌كێك له بژارده‌كان جارێكی دیكه لێبڕینی موچه‌یه.
شایەنی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا دوو پێشنیاز تاوتوێدەکرێن کە یەکێکیان ئەوەیە لێبڕین لە مووچە دەکرێت بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەست حکومەتە و مانگانە مووچە دابەشدەکرێت.
پێشنیازی دووەم ئەوەیە کە هەر کاتێک داهات بەشی ئەوەی کرد کە مووچە بەتەواوی دابەشبکرێت، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. پێشبینی دەکرێت زیاتر لە مانگێک و نزیکەی 40 رۆژ بخایێنێت بۆ ئەوەی بەشی مووچەی تەواو داهات کۆبکرێتەوە.